چاوت ئەستێرەی سوبحییە ئای خەنەبەندانیەتی
ئەبرۆت جوانە هیلالییە خەنەبەندانیەتی
بۆ چاوت ئارامم نییە خەنەبەندانیەتی شەدە لە ملانیەتی
ئای خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزانیەتی
چاوم بە چاوە کاڵەکەت ئۆف خەنەبەندانیەتی
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت خەنەبەندانیەتی
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
ئەرێ بە قورئانەی مەلا خاڵە ئۆف خەنەبەندانیەتی
چاوەڕەشێکم دی لەو ماڵە خەنەبەندانیەتی
دەکوژێ پیری هەزار ساڵە خەنەبەندانیەتی
خۆشم دەوێ نەرم و نۆڵە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان حەڵوا پەخشانیەتی
بەو قورئانەی لێم خوێندووە خەنەبەندانیەتی
بۆخۆم لە مەلام بیستووە خەنەبەندانیەتی
*؟؟؟ هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە هەرزانیەتی
بەو قورئانەی لەسەر دەستم ئۆف خەنەبەندانیەتی
لەت لەت کرێم لەسەر پۆستم خەنەبەندانیەتی
نانێم مەیلی کۆنە دۆستم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای خاڵە پەخشان خاڵە پەخشان خاڵە پەخشانیەتی
سوێندم خواردووە هەتا مابم ئۆف خەنەبەندانیەتی
بە دڵ یاری هیچکەس نابم خەنەبەندانیەتی
بەجێم دێڵێ ماڵە بابم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
چاوت ئەستێرەی سوبحیدەم ئۆف خەنەبەندانیەتی
مەنشورە لە کورد و عەجەم خەنەبەندانیەتی
ڕازیم بە لوتفی زۆر و کەم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای چەپڵەڕێزان چەپڵەڕێزان شەدە هەرزانیەتی
ڕۆژی جومعەی پاش سەڵایە ئۆف خەنەبەندانیەتی
دوو شت خۆشە لە دونیایە خەنەبەندانیەتی
ئیمان و چاوی لەیلایە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای خەنەبەندان چەپڵەڕێزان شەدە بادانیەتی
*؟؟؟= بۆمان ڕوون نەبۆتەوە کە گۆرانیبێژ لەم بەشە چ دەڵێ تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس