مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
317
چاوت ئەستێرەی سوبحیە ئۆف خەنەبەندانیەتی
جا برۆت جوانە هیلالییە خەنەبەندانیەتی
ماچی نەکەم کەیفم نییە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە بادانیەتی

ڕۆژی جومعەی پاش سەڵایە خەنەبەندانیەتی
دوو شت خۆشە لە دنیایە خەنەبەندانیەتی
ئیمان و چاوی لەیلایە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە باندانیەتی

قوربانت بم هەی بای وەعدە خەنەبەندانیەتی
چادرەی لەسەر ڕووی خۆ لادە خەنەبەندانیەتی
خۆشم دەوێ نەجیبزادە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە بادانیەتی

چاوم بە چاوە کاڵەکەت ئۆف خەنەبەندانیەتی
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت خەنەبەندانیەتی
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە باندانیەتی

ئەرێ وەک ئەوساڵ لە من قەوماوە خەنەبەندانیەتی
خم لە جووی وا نەشێواوە خەنەبەندانیەتی
جا ڕوحی بردووم قالبم ماوە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە باندانیەتی