مەلا حوسێن عەبدوڵازادە ئیبراهیم قادری

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە و ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
356
کەس نازانێ بە کێ دەڵێم ئۆف خەنەبەندانیەتی
عاشقی شەمامەی باغەڵێم خەنەبەندانیەتی
سوێندیان داوم ڕاستێ نەڵێم هەوری لە ملانیەتی

جا بەرانبەرم دامەنیشە ئۆف خەنەبەندانیەتی
جەرگت هێناوم لە ڕیشە خەنەبەندانیەتی
ئەو دەردە لە تۆیە لە منیشە هەوری لە ملانیەتی

کەس نازانێ بۆ بێڕەنگم ئۆف خەنەبەندانیەتی
گیرۆدەی دەستی فەرەنگم خەنەبەندانیەتی
بەجێ ماوە شۆخ و شەنگم هەوری لە ملانیەتی

چاوم بە چاوە کاڵەکەت ئۆف خەنەبەندانیەتی
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت خەنەبەندانیەتی
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت هەوری لە ملانیەتی
ناوێرم بێمە ماڵەکەت خەنەبەندانیەتی
ئۆف خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
جا تماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

مەلا دانێ ئیبنوحەجەر ئۆف خەنەبەندانیەتی
خاڵی لەیلێ بێتە دەفتەر خەنەبەندانیەتی
هەر خاڵێک و سێسەد گەوهەر هەوری لە ملانیەتی

دە ڕەبی قازی ماڵت ئاوا ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئیبنوحەجەری داناوە خەنەبەندانیەتی
فتوای ماچی ئەو کچەی داوە لیمۆ هەرزانیەتی

ئەرێ چەند خۆشە خەوی بەیانان ئۆف خەنەبەندانیەتی
لەسەر دێراوی ڕیحانان خەنەبەندانیەتی
جا خڕ ئەبێ ماڵە شەیتانان هەوری لە ملانیەتی

ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی

چاوت ئەستێرەی سوبحیدەم ئۆف خەنەبەندانیەتی
مەنشورە لە کورد و عەجەم خەنەبەندانیەتی
قەولم دەیە یان زۆر و یان کەم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی