ناسر ڕەزازی

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
323
چاو دەگێڕم دیار نییە خەنەبەندانیەتی
پیاو دەنێرم لە ماڵ نییە خەنەبەندانیەتی
چاو ئەستێرەی فەڕەنگییە دایکی بە قوربانیەتی

شەماڵ وەرە یار نوستووە خەنەبەندانیەتی
زولفی پەرێشان کردووە هەوری لە ملانیەتی
بەو چاوانە منی کوشتووە دایکی بە قوربانیەتی

مەمکت دوو میم و کافێکە خەنەبەندانیەتی
لە باڵای سینەسافێکە هەوری لە ملانیەتی
هەر ماچێکت تەوافێکە خەنەبەندانیەتی