حەسەن زیرەک

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
257
ئەرێ هاڕەی دەهات وێنەی هەورە وەی خەنەبەندانیەتی
ئەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنە لە پێیەتی

ئەرێ ئەو چاوانەی هەڵیان دێنێ ئەی خەنەبەندانیەتی
ئەرێ بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی شەدە لە ملانیەتی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی و دەسرە لە ملیانیەتی

ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی
ئەی خەنە لە پێ خەنە لە دەس خەنە لە سەریەتی
عالەم بزانێ بە بیللاهی زیرەک بە نۆکەریەتی

ڕۆژی مەحەلەی کانێسکان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ڕۆژی مەحەلەی کانێسکان هاڕەی دەهات دەی هاسکان
خەنەبەندان خەنە لە پێ خەنە لە سەریەتی

لاڵ بم خۆی لە دەست ڕاپسکان
خەنەبەندان خەنە لە سەر خەنە لە پێیەتی
ئەو دڵەم عاشقی باڵای بیللا خەنە لە پێیەتی

خەنەبەندانیەتی
ئەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئەو کچە بیللا زۆر جوانە دایکی بە قوربانیەتی
ئەو دڵەم عاشقی باڵای بووە و پەلکە لە نێو شانیەتی
سەر هەڵێنە چاوی چاوم
ئەو تیرەی دوێنێ لێت داوم
ڕەش بووە جەرگ و هەناوم
بە ویژدانم بۆت نەماوم
خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئەو دڵەم عاشقی باڵایە و پەلکە لە نێو شانیەتی
ئەو دڵەم عاشقی باڵات بووە و دایکی بە قوربانیەتی