ڕەسووڵ نادری

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: ڕەسووڵ نادری
شێوەزار: سۆرانی
329
قوربانت بم وام لێ مەکە خەنەبەندانیەتی
جا بریندارم دەرمانم کە خەنەبەندانیەتی
بە قسەی خەڵکم لەگەڵ مەکە خەنەبەندانیەتی
خەنەبەندان هەوری لە ملان خەنەبەندانیەتی
جا تەماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

یا خودای بڕفێنی گولە خەنەبەندانیەتی
بە شەو تۆقە بە ڕۆژ جلە خەنەبەندانیەتی
دە بن جێیدا دە قسەی زلە خەنەبەندانیەتی
چەن غەریبە ماڵ کاولە خەنەبەندانیەتی

جا خودا کاران هەر وا دەکا خەنەبەندانیەتی
خونچەی لە خاک پەیدا دەکا خەنەبەندانیەتی
کۆتری دە ملی سەی ڕادەکا خەنەبەندانیەتی
خەڵکی پێ موبتەلا دەکا خەنەبەندانیەتی

خەنەبەندان هەوری لە ملان خەنەبەندانیەتی
جا تەماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی
جا تەماشای قەد و باڵای کە ئارەزووی سەیرانیەتی

جا خەبەر ڕۆییوە بۆ خزمانم خەنەبەندانیەتی
ئاورێک بەربۆت لە خەرمانم خەنەبەندانیەتی
شێواوە دەری بابانم خەنەبەندانیەتی
یەکیان نەما بۆ دەرمانم خەنەبەندانیەتی

خەنەبەندان هەوری لە ملان خەنەبەندانیەتی
جا تەماشای قەد و باڵای کە ئارەزووی سەیرانیەتی
جا تەماشای قەد و باڵای کە دایکی بە قوربانیەتی

ئەرێ دەمرم دەبەر کلۆجە کۆنی خەنەبەندانیەتی
وەک مێخەکبەند دەڕوا بۆنی خەنەبەندانیەتی
ئەوڕۆ لەگەڵ دوێنێ چۆنی خەنەبەندانیەتی
جەرگم بدڕە بە چاک چۆنی خەنەبەندانیەتی