حەسەن زیرەک

پێم بڵێ مەزەدار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
352
پێم بڵێ مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی ڕەقیب چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

خونچەی دڵەکەی من پشکووت بوو بە گوڵ
هاودەردە لەگەڵ بولبولی سەر چڵ

پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من تۆراوی
وەی حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

خونچەی دڵەکەی من بەهار ئەپشکووت
تا کەی بناڵێ لەبۆ خاڵی ڕووت

پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی ڕەقیب چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

گیانەکەم گەر بزانی بۆچ خەو لە چاوم ناکەوێ
چونکێ من پێشخزمەتم، پێشخزمەتان نانوون شەوێ

کۆرپەی دڵەکەی من باوشی تۆی دەوێ
گڕووی لێ گرتووم بۆم نانوێ شەوێ

پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی ڕەقیب چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

کۆرپەی دڵەکەی من گریە و زار دەکا
تۆ خۆت دەزانی بۆ هاوار دەکا
تۆ خۆت دەزانی بۆچ هاوار دەکا

پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی ڕەقیب چی گوتووە لە من تۆراوی