ماڵی دەمەڕداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ
هەوری ڕەشی دێنێ بارانەی دەنوێنێ
لێم زیزە و نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێم زیزە و نامدوێنێ لەبەر چاوی بازی تۆ
بە هەوران پاییزە یارکۆڵێم لێ زیزە
دەخوێنن ئازیزە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
دەخوێنن ئازیزە لەبەر چاوی بازی تۆ
ماڵی دەمەڕداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ