حەسەن زیرەک

پێم بڵێ مەزەدار ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
253
خونچەی دڵەکەی من گریە و زار دەکا
تۆ خۆت نازانی بۆ هاوار دەکا
پێم بڵێ مەزەدار خاڵ لە ڕوو مەمک هوڵوو
بۆ تۆ نەماوم دەردت لە من بێ قەزات لە چاوم
خونچەی دڵەکەی باوشی تۆی دەوێ
هەی گڕووم لێ دەگرێ بۆم نانوێ شەوێ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار ئەی خاڵدار بۆچی لێم زیزی
جوان و بۆنخۆشی وەک گوڵی پاییزی
گەر دەرم کەی ڕوو لە کوێ کەم هیچ پەنای دیکەم نییە
گەر بە دار پۆستم دەرێنی دێمەوە چارەم چییە