ناسر ڕەزازی

پێم بڵێ مەزەدار

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
304
کۆرپە دڵەکەی من باوشی تۆی دەوێ
تۆ خۆت دەزانی بۆم نانوێ شەوێ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من تۆراوی
وەی حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

کۆرپە دڵەکەی من باوشی تۆی دەوێ
گڕووم لێ دەگرێ بۆم نانوێ شەوێ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی حەسوود چی گوتووە لە من تۆراوی

ئەگەر نایزانی بە حاڵی دەردم
گریانت مەیۆ پەی ڕەنگی زەردم
بەزەییت دێ تۆ پەی ڕەنگی زەردم
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
وەی دەڵێی وەنەوشەوی شەونم لێداوی

دەچمە سلێمانی شەو بە بارەوە
سەرخەو ئەشکێنم بە لای یارەوە
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
هەر دەڵێی نەوبووکی زاوا لێیداوی

تا کەی دانیشم تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەرفرۆش بووم مایەم بوو بە سەنگ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار بۆچی تۆراوی
حەسوود چی گوتووە لە من ڕەنجاوی
هەی دەڵێی وەنەوشەی شەونم لێی داوی