سەید محەمەد سەفایی

بەرزی بەرزی

بە دەنگی: سەید محەمەد سەفایی
شێوەزار: سۆرانی
500
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئای شەمامەی کاڵ کەن عەزیز کوڕ بیگرێ لە دەس
ئا نە وەک گڕکە تاڵ عەزیز لە کول ماڵێک هەس
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
ڕۆحم عەمرم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

خۆزگەم بەو کەسە عەزیز دۆسی مناڵە
سبحەینێ هەڵدەستێ وەڵا وەسە گوڵاڵە
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ڕاوێستە بەرانبەرم تۆ ئاغا من نەوکەرم
لە دوای باڵاکەی ئەو کچە لە دونیا دەربەدەرم
لە دوای باڵاکەی توران لە عێڕان دەربەدەرم
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ دەستانی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی
کاڵێ هەر بۆ من فەرزی
وەڵا هەر بۆ خۆم فەرزی

یا سعاتی فلکۆ* کاڵێ بانی دەسم بی
ئەرێ من کەسم نییە خانم هەر تۆ کەسمی
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی
دەستم برد بۆ دەستانی
دەستانی دەستانی چاومەستانی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەت عەبدوڕەحمان باوکی نەوارفرۆشە
بەڵکم دەرس بخوێنی ڕەحمان خوەت تێ بکۆشە
بەڵکم دەرست بخوێنی ڕۆڵە خوەت تێ بکۆشە
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
عەین وەک کاڵە بەی ئەلەرزی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ئەڵێن خەیلێ تەواوە
ئا خوا ڕاگیرت کا سەید بە ڕووی دونیاوە
عەبدولڕەحمانت خوەش فکرێکی زۆر تەواوە
خوا لێت نەسێنێ تا ها بە ڕووی دونیاوە
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
بەرزی ڕۆحم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ڕەبی نەوی بێوەری
عەوڕەحمانت بۆ خوەش بێ وەک دار بچیتە سێوەری
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
بەرزی ڕۆحم بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەتی یاقووبینە شای موتریب وەستاوە زەربێ جوانی لێداوە
سەیفی ها لە ئەم ناوە سەنتوورەکەی تەواوە
شەرت بێ ناویان گوم نەکەم تا هام بە ڕووی دونیاوە
بەرزی بەرزی بەرزی
بەرزی چاوم بەرزی
بەرزی عەمرم بەرزی
شەمامەی سەری تەرزی
دەستم برد بۆ بەرۆکی
وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس
*فلکۆ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی کاتژمێرسازی وڵاتی سویسرایە کە دەسپێک نێوی «فلکۆ» بووە و پاشان بووەتە «فلکا» و ئێستاکە بە «تیتۆنی» دەناسرێت.