لە هێلانەی دڵی من
دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
غونچەی سووری دڵی من
گوڵی باغی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە
لە هێلانەی دڵی من
دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
بۆتە زاری قسمەتم
ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشمدایە
تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی ئاواتی ژینم/گوڵی ئەوینم
هۆ دڵی من بوو بە دیل
دیلی خاڵ و پەرچەمێ
لەت بە لەت بونی دڵم بۆچی ڕەوایە
بەحری عیشقم هەڵچووە
بمدەیە ماچی دەمێ
سوتاوم هەناسەم نایە
وەرن جەرگم هەڵدرن
گشتی داخ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە
خوێنی خوێنەکەم وەرە
وەرە بەندی دڵ بەرە
هاوار تاقەتم نەماوە
تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی گوڵی ئەوینم