بۆچ دەمکوژی بە چاوان ناسکێ نازدارەی باوان
لەسەر چی لێم تۆراوی بە بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە
لەبەر گریان و زاری شەو و ڕۆژم بیر نایە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردم قوڕ بەسەر بپێوم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
ئیتر وازم لێ بێنە دەبڕۆ بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت