لە ملان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کەم
ئەمن یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
هەولێر پشتی چیایە ناوەڕاستی قەڵایە
بۆیە قەڵام خۆش دەوێ گیان ماڵی یارمی تێدایە
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانت کەم
قەڵا و سەفین بەرانبەر ئەو یارم عەبای خستە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە دەربەدەر
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانت کەم