کیژەکان
ئارەقە ڕوی هەڵگرتیت
لەبەر پێکەنینەکەت
توخوا زولفت لابەرە
کاتێ کوڵمەت ماچەکەم
کیژەکان
کیژە جوانەکانی نەستان
کیژەکان
کیژە جوانەکانی بۆکان
کیژە جوانەکانی نەستان
سڵاو سڵاو سڵاو سڵاو
سڵاو بۆ خۆشەویستان
سڵاو بۆ تۆ کوردستان
کیژەکان
شل و مل لەبارن
چاو بە کل گوێ بە گوارەن
دەسماڵ پووڵەکە دارن
شەدە و گێلگێلە لارن
کیژەکان
کیژە جوانەکانی سابڵاغ
کیژەکان
کیژە جوانەکانی -
کیژە جوانەکانی سابڵاغ
سڵاو سڵاو سڵاو سڵاو
سڵاو بۆ خۆشەویستان
سڵاو بۆ تۆ کوردستان
کیژەکان
لێو ئاڵن دەم بچوکن
خوێن شیرین ڕەزا سوکن
کوڵمەیان وەک کوڵوکن
گەورە کچن نەوبوکن
کیژەکان
کیژە جوانەکانی هەولێر
کیژەکان
کیژە جوانەکانی کەرکووک
کیژە جوانەکانی هەولێر
سڵاو سڵاو سڵاو سڵاو
سڵاو بۆ خۆشەویستان
سڵاو بۆ تۆ کوردستان
کیژەکان
لەبەر دەرکی ڕەشماڵان
دەبینم چاو کەژاڵان
دڵان دەبەن بەتاڵان
کاس دەکەن کوڕ و کاڵان
کیژەکان
کیژە جوانەکانی ئامێد
کیژەکان
کیژە جوانەکانی سەردەشت
کیژە جوانەکانی ئامێد
سڵاو سڵاو سڵاو سڵاو
سڵاو بۆ خۆشەویستان
سڵاو بۆ تۆ کوردستان