شوان پەروەر

لە ملان و لە ملانت کەم ٢

بە دەنگی: شوان پەروەر
ئەلبۆم: های دل
شێوەزار: سۆرانی
292
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم هەی جان حەواڵەی کوێستانت کەم

قەڵا و سەفین بەرانبەر جوانەکەم عەبای کردە سەر
قەڵا و سەفین بەرانبەر یارەکەم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران منی کردووە دەربەدەر
بۆخۆی دەچێ بۆ کوێستان منی کردووە دەربەدەر
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم هەی جان حەواڵەی کوێستانت کەم

با دانیشین دوو بە دوو کەڵەگەتەی خاڵ لە ڕوو
عاشقی لە خوا بردوو بۆ تۆ ئاورم تێ بەربوو
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم هەی جان حەواڵەی کوێستانت کەم

ئەی گوڵی شاخی سەفین ئەی جوانی شەقڵاوا وەرە
ئەی وەرە دڵم بۆ ئاخ و کەسەرە
وەرە لەسەر سەفینەوە بڕوانە
ئەوینی من وەکوو ئەو چەن کوورەی؟؟؟

هەولێر پشتی چیایە ناوەڕاستی قەڵایە
هەولێر پشتی چیایە مەسیف سەربان و مایە؟؟؟
من شەقڵاوەم خۆش دەوێ ؟؟؟
ئێستا هەولێرم خۆش دەوێ ژ بەر لەیلا تێدایە
لە ملان و لە ملانت کەم سووکەڵێ دەست لە ملانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانت کەم
خۆ من یەخسیری تۆ نیم هەی جان حەواڵەی کوێستانت کەم

؟؟؟*= ئەو وشانەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن