حەسەن هەیاس

ئەملان و ئەولانم کە

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
260
قەڵا و سەفین بەرانبەر یارم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ گیان سەیران منی کردووە دەربەدەر
ئەملان و ئەولانم کە بچکۆڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە

هەولێر پشتی چیایە ناوەندیشی قەڵایە
قەڵام بۆیە خۆش دەوێ گیان چونکی یارمی تێدایە
ئەملان و ئەولانم کە بچکۆڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە