
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە حەواڵەی شێخانم کە
قەڵا و سەفین بەرانبەر یارم عەبای خستە سەر
بۆخۆی دەچێت بۆ سەیران منی کردووە دەربەدەر
بۆخۆی دەچێت بۆ سەیران منی کردووە سەوداسەر
لە ملان و ئەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە حەواڵەی شێخانم کە
دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان ئاخ خوایە لە منی نەستێنێ
لە ملان و ئەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە ئاخ حەواڵەی شێخانم کە