شوان پەروەر

لە ملان و لە ملانم کە

بە دەنگی: شوان پەروەر
ئەلبۆم: های دل
شێوەزار: سۆرانی
292
لە ملان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆ نیم قوربان حەواڵەی کوێستانم کە
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانم کە
قەڵا و سەفین بەرانبەر شۆڕەکەم عەبای کردە سەر
قەڵا و سەفین بەرانبەر یارم عەبای خستە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران قوربان ئەمنی کردووە دەربەدەر
بۆخۆت دەچی بۆ کوێستان منت کردووە دەربەدەر

با دانیشین دوو بە دوو کەڵەگەتەی خاڵ لە ڕوو
با دانیشین دوو بە دوو قوربان کەڵەگەتەی خاڵ لە ڕوو
کافری لە خوا بردوو بۆ تۆ ئاورم تێ بەر بوو

ئەی گوڵی شاخی سەفین ئەی گوڵی شەقڵاوا
ئەی جوانی جوانان تۆ دڵمت سووتان
وەرە ئەی دڵم وەرە
وەرە قەدری ئەوینی من بگرە

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدی بەری بەیانی
وەرە توخوا ماچت کەم کوشتمی سۆزی بەیانی
لە ملان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆ نیم قوربان حەواڵەی کوێستانم کە
خۆ من یەخسیری تۆ نیم حەواڵەی شێخانم کە