تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە
ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە
تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بەشوێن خۆتا ڕائەکێشی
بێگومانم تۆش وەکوو من هەر تاڵاوی خەم دەنۆشی
وای دەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستیی ئەوین تەمەنکورت و وەک مەستبوونی شەرابێکە
تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند
تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە