حوسێن عەلی

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
259
مەمکوژە ئەی جانی جان ئەی جەفاکارم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم ماهی تابانم وەرە

عیللەتی دەرد و شیفاکەم وا بە لێوی شەککەرت
مایەیی ژین و حەیاتم دەرد و دەرمانم وەرە

سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینەی خۆ نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە سا بە هاوارم وەرە

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ پێچەکەت لادە پێچەت لادە
هیچ شەرمی ناوێ پێچەکەت لادە پێچەت لادە

ئەگریجەت لەسەر کوڵمەکەت لادە
لەنجە و لاری تۆ وەک پەریزادە پێچەت لادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
هیچ شەرمی ناوێ پێچەکەت لادە نەجیب زادە
شەرمی پێ ناوێ پێچەکەت لادە نەجیب زادە

ئەمن لە زووە خۆم کرد ئامادە
خوێنم لە سۆڵەی*؟؟؟ تۆدا ئازادە
بمکوژە بە شەرت پێچەکەت لادە پێچەت لادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
هیچ شەرمی ناوێ پێچەکەت لادە پێچەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پێچەکەت لادە پێچەت لادە
کۆڵان بە کۆڵان لەنجەی لە ماڵان
دەم لە ناو دەم دەست لە مەمکۆڵان پێچەت لادە

ئەوا من دەڕۆم بە ناڕەزای دڵ
ئەو خوام لەگەڵت مەنزڵ بە مەنزڵ پێچەت لادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ پێچەکەت لادە پێچەت لادە
هیچ شەرمی ناوێ پێچەکەت لادە نەجیب زادە

*؟؟؟= لەو وشە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس