محەمەد ماملێ

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە ٣

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
280
ئەی داد هەی بێداد لەو گەورە شارە
هەی داد هەی بێداد لەو گەورە شارە
نە دەنگی یار دێ جوانێ گیان نە بۆخۆی دیارە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم چادرەکەت لادە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم پەچەکەت لادە

ماڵێک باری کرد کەس نەیگێڕاوە
بۆخۆم دانیشتم ئازیزم دڵخۆشیم داوە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم چادرەکەت لادە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم چارشێوت لادە

قەسەمت ئەدەم تۆ بە ئیلاهی
وەسڵی یار خۆشە ئەی هاوار یا گەنجی شاهی
وەسڵی یار خۆشە گیانەکەم یان گەنجی شاهی
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم چادرەکەت لادە
شەرمی پێ ناوێ ئازیزم چادرەکەت لادە