کەریم بلووری

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

بە دەنگی: کەریم بلووری
شێوەزار: سۆرانی
204
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

پەرچەمی لۆلۆت خستووە بە لادا
لار و لەنجەی تۆ وەک پەریزادە
شەرمی پێ ناوێ
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

ئەگریجت لەسەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
بمکوژە بە شەرت
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
ڕۆحم لە ڕێگەی تۆدا ئازادە
بمکوژە بە شەرت
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
تۆ کچە مسکێنی یا کچە بەگزادە
شەرمی پێ ناوێ
پەچەکەت لادە پەچەت لادە