جێگر میدیا

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە- جێگر میدیا

بە دەنگی: جێگر میدیا
شێوەزار: سۆرانی
277
دوێنێ تا دەرنگ تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم دا و ئەی هاوار تۆ ڕانەبوردی

من گەلێ جوانم دی لێرەوە هاتن
هیچیان بە کەڵی ئەی هاوار دڵم نەهاتن
دوێنێ تا دەرنگ تا درەنگ چاوەڕێم کردی
کوێراییم دا و ئەی هاوار تۆ ڕانەبوردی

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان پەچەکەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەت لادە پەچەت لادە

پەرچەمی لوولت خستووە بە لادا
منی بۆ سێدار کردووە ئامادە
نەشمیلەی چاو جوان پەچەکەو لادە پەچەت لادە
شەرمی پێ ناوێ پەچەکەو لادە پەچەت لادە

لایە لایەت بۆ دەکەم بەڵکوو خەو بتباتەوە
ئێشکچی باڵاتم ئەمشەو تا خوا ڕۆژ ئەکاتەوە

گلەیی دەکەم جوانێ بە لای خوداوە
دەروازەی مەینەت بۆچی بۆ من کراوە
لایە لایەت بۆ دەکەم بەڵکوو خەو بتباتەوە
ئێشکچی باڵاتم ئەمشەو تا خوا ڕۆژ ئەکاتەوە