شەفیع ڕەحمانی

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

بە دەنگی: شەفیع ڕەحمانی
شێوەزار: سۆرانی
196
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

پەرچەمی لوولت خستووە بە بادا
لەنجە و لارەکەت وەک پەریزادە
شەرمی پێ ناوێ
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

ئەگریجت لەسەر کوڵمەکەت لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
بمکوژە بە شەرت
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کروە ئامادە
خوێنم لە تۆڵەی تۆدا ئازادە
مەمکوژە بە ناز
پەچەکەت لادە پەچەت لادە