هانی موجتەهیدی ‌

کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە

بە دەنگی: هانی موجتەهیدی ‌
شێوەزار: سۆرانی
294
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
نەشمیل چاو باز گیان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

خۆمم بۆ سێدار کردووە ئامادە
جێی هەزار ناز و سوود و مرادە
مەمکوژە بە ناز
پەچەکەت لادە پەچەت لادە

ئەگریجەت لەسەر کوڵمەکەو لادە
جێی هەزار ناز و سوود و مورادە
مەمکوژە بە ناز
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
مەمکوژە بە شەرت
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
بە دووتا وێڵم سەڵت و سەوادە
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
نەشمیلەی چاو جوان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە
نەشمیلە چاو جوان گیان
پەچەکەت لادە پەچەت لادە