چاوی دە چاوبازان لێم دەگرن ڕێبازان
دەمکوژن بە نازان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
دەمکوژن بە نازان وەی وەی لەبەر چاوی جوانی تۆ
ڕەشماڵەی مەنگوڕان لە دۆڵ و لە خڕان
قاتڵن بۆ کوڕان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
قاتڵن بۆ کوڕان لەبەر چاوی جوانی تۆ
چاوی دە چاونەرمان پڕە لە کل و دەرمان
هەڵ نایەن لە شەرمان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
هەڵ نایەن لە شەرمان لەبەر چاوی جوانی تۆ
ماڵی دە مەڕداران ڕۆیین بۆ هەواران
لێمان دەبڕن یاران وەی وەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی جوانی تۆ
ماڵی دە مەڕدۆستان بەخێر نەچنە کوێستان
لێمان دەبڕن دۆستان وەی وەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن دۆستان لەبەر چاوی جوانی تۆ
هەوری دە نوێم هاتن دە کێوان وەر هاتن
گەلی کیژان هاتن وەی وەی لەبەر نازی تۆ
گەلی کیژان هاتن لەبەر چاوی جوانی تۆ
هەوری ڕەشی دێنێ بارانەی دەڕژێنێ
لەسەر چی نامدوێنێ وەی وەی لەبەر نازی تۆ
لەسەر چی نامدوێنێ لەبەر چاوی جوانی تۆ
بە هەوران بەهارە دەخوێنن کۆلارە
یارکۆڵێم لێ دیارە وەی وەی لەبەر نازی تۆ
یارکۆڵێم لێ دیارە لەبەر چاوی جوانی تۆ
بە هەوران پاییزە یارکۆڵێم لێ زیزە
دەخوێنن ئازیزە وەی وەی لەبەر نازی تۆ
دەخوێنن ئازیزە لەبەر چاوی جوانی تۆ