ئەبوبەکر ئازەر ڕوو

بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان

بە دەنگی: ئەبوبەکر ئازەر ڕوو
شێوەزار: سۆرانی
218
بە هەوران بەهارە ئایشیلێ مامان
دەخوێنن کەوباڕە وێم دە شەمامان

بە هەوران پاییزە ئایشیلێم ئامان
دەخوێنن ئازیزە دەستی منت دامان

هەوران دێنێ دوێنێ بارانەی دەڕژێنێ
لێم زیزە نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێم زیزە نامدوێنێ لەبەر عیشوە و نازی تۆ

بە هەوران هاوینە یارم خوێن شیرینە
بۆ لە من بە قینە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
جوان و خۆێن شیرینە لەبەر چاوی جوانی تۆ

چاوی دە چاونەرمان پڕن لە کل و دەرمان
هەڵ نایەن لە شەرمان هەی هەی لەبەر نازی تۆ
هەڵ نایەن لە شەرمان لەبەر عیشوە و نازی تۆ