ناسی

بە هەوران پاییزە

بە دەنگی: ناسی
شێوەزار: سۆرانی
246
ماڵی دەمەڕداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ
هەوری ڕەشی دێنێ بارانەی دەڕژێنێ
لێم زیزە و نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێم زیزە و نامدوێنێ لەبەر چاوی بازی تۆ

بە هەوران پاییزە دەخوێنن ئازیزە
یارکۆڵەم لێ زیزە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یارکۆڵەم لێ زیزە لەبەر چاوی بازی تۆ
بە هەوران زستانان بەفران گرت کۆڵانایان
یاری خۆم زۆر جوانە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یاری خۆم زۆر جوانە لەبەر چاوی بازی تۆ