ناسر ڕەزازی

بە هەوران پاییزە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
423
ماڵیان لە بەرداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ

بە هەوران پاییزە دەخوێنن ئازیزە
یارکۆڵێم لێ زیزە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یارکۆڵێم لێ زیزە لەبەر چاوی بازی تۆ

وەی هەوری دێنێ دوێنێ بارانەی دەڕژێنێ
لێم زیزە نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێم زیزە نامدوێنێ لەبەر چاوی بازی تۆ

بە هەوران بەهارە یارکۆڵێم لێ دیارە
دەخوێنن کۆلارە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
دەخوێنن کۆلارە لەبەر چاوی بازی تۆ

بە هەوران زستانە بەفران لە کۆڵانە
یاری من زۆر جوانە هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یاری من زۆر جوانە لەبەر چاوی بازی تۆ

ماڵیان لە بەرداران تێکڕا دەچنە هەواران
لێمان دەبڕن یاران هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لێمان دەبڕن یاران لەبەر چاوی بازی تۆ