نە شەو ڕەحەتم نە ڕۆژ دڵشادم
شەو زولفی و ڕۆژ ڕووی دێنێتە یادم
کورە من ئەمەنەم چاو گێڕا تاقەت لێم بڕا
بە گەنجی بەرد بووم و ئاگر بووم و بووم بە قڕە
گوێشم گران بوو و دەنگ دەربڕا مەسەلەی دنیا هەمووی دڕە
کورە سوێندتان بۆ دەخۆم بە زاتی خوا
هەر گا کردوویەتی و هەر کەریش ئەیخوا
تازە وە دووم دەکەون دەڵێن کاک شەماڵ بەرهەمی تازەمان بۆ بڵێ
کورە دە وەرە دانیشن با بۆتان بڵێم
با بۆتان بڵێم بەرهەمی تازە
ئەی نازانن شەماڵ پیر بووە و ئینجازە*؟؟؟
ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بۆ نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی
کچێ هەتیو تۆ دەنکی دووڕی نانی عالەمت بڕی
ڕەبی براکەت خێر نەکا ئەک لە جەڵەبی کاوڕی
ڕەبی کاکەت خێر نەکا ئەک لە جەڵەبی کاوڕی
موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامێ مەی بێ
لە عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەکرا، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس