تاهیر تۆفیق

ئەی موتریبی حەریفان ٢

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
287
لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورنجێ
لە لیمۆیێ ماڵە من ماڵی بابی منە ئەی هاوار

وای بە عام شەرعێ خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێ
پیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنیش بزانم
چ حەرفان لێک بدەم
شتاقمان بەو خاڵەی نینە کەوەتانی لە سورەتی لەیلایێ

ئاخ ئەمن ناوێرم دەنگ و سەدایێ غەریبە ماڵ وێرانەی خۆم هەڵینم
لە ترسی بەژنێکە بڵند و چاوێ بەڵەک ببیتەوە مەترسی و هاوار و غافڵەتە

کورد ئەڵێ مەمکێ ئەو بابان وێرانەی لە بۆ من بمێنێ
وەی بەوان فینجان و فەخفووری کەوەتانی لە هەموو جێگایێکان پێی دەخۆنەوە
قاوە لەگەڵ حەرامە شەربەتان
ئای لە من وای

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی

بەزمەت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی

بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێ

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
تا عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی

ساقی لە دڵ حەزەر کە چارە لە دەردی سەر کە
جارێکی یەک نەزەر کە با سافیی هیرانی