جەمال موفتی

ئەی موتریبی حەریفان

بە دەنگی: جەمال موفتی
شێوەزار: سۆرانی
345
لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورنجێ
لە لیمۆیێ ماڵە من ماڵی بابی منە ئەی هاوار
ئاخ لە بۆت با نەمێنم
وەی بە عام شەرعێ خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێ
پیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنت بزانم
چ حەرفان لێک بدەم
شتاقمان بەو خاڵەی نینە کەوەتانێ لە سورەتی لەیلایێ

ئەمن ناوێرم دەنگ و سەدایێ غەریبە ماڵ وێرانەی خۆم هەڵێنم
لەبەر بەژنێکە بڵیند و چاوێ بەڵەک ببێتە مەترس و هاوار غافڵەتە
ئاخ کەسێ بابم
کورد ئەڵێ مەمکێ بابان وێرانەی لە بۆ من بمێنێ
بەوان فەخفوورێ کەوەتانێ لە هەموو جێگاکان پێی دەخۆنەوە
قاوە لەگەڵ حەرامە شەربەتان
ئای لە من وای

ئەمن بە گەڕەکێ ژێرێدا دەچمەوە خوارێ لە هەموو دەر و جیرانان دەپرسم
دە ئاخۆ شەو چ مەجالە
ئاخ لە بۆت با نەمێنم
کیژ دەڵێ هەتیوە لاوە مەجالێ نیوەشەوێم لێ بەسەرچووینە
دەم لەسەر ناسکێ ڕوومەتم هەڵبگرە وەی بەسم شەمامە و شەمامەبەندی باغەڵان بدوێنە

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانێ

بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێ
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانێ

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
تا عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادومانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانێ

نەسرین ئەمڕۆ بەهارە خۆشتر لە ساڵی پارە
وەرە بچین بۆ سەیران بۆ ناو باغ و گوڵزارە
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانێ
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانێ