عەدنان کەریم

ئەی موتریبی حەریفان

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
268
لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورنجێ
لە لیمۆیێ ماڵە من ماڵی بابی منە ئەی هاوار
هۆنراوە: #سافی_هیرانی

وای بە عام شەرعێ خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێ
پیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنیش بزانم
چ حەرفان لێک بدەم
شتاقیان بەو خاڵەی نینە کەوەتانێ لە سورەتی لەیلایێ

کورد دەڵێ مەمکی ئەو بابان وێرانەی لە بۆ من بمێنی
وای بەوان فنجان و فەخفووری کەوەتانێی
لە هەموو جێگایێکەی دەخۆنەوە قاوە لەگەڵ حەرامە شەربەتەی
ئای لە من وای

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی

بەزمەت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامێ مەی بێ
تا عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادومانی
با عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادومانی

بەزم و هەوایی تۆیە کەیف و سەفایی تۆیە
دەنگ و سەدا هی تۆیە بۆ عەیشی جاویدانی