دڵسۆز خالیدی

ئەی موتریبی حەریفان

بە دەنگی: دڵسۆز خالیدی
شێوەزار: سۆرانی
1050
دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان
خۆت ئەخاتە نێو باخچەی چاو کاڵان
لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵین شاهی نێو گوڵان ڕۆیی
لە مەیخانە سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆیی

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی

ئەوە کردەکەی یارە چەن شیرین چەن نازدارە
ئەو کارێزەی لەبەر دێ ئاوی شیرینی شارە
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامێ مەی بێ
ئەو ئازیزە بزەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی