
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانیئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانیموتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێلە عاجزی مە تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانیبەزمت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەیئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانیبۆ لێدە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودەبا کوێر بێ ئەم حەسوود ئەم سڕڕە با نەزانێموتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێدە عاجزیم با تەی بێ ڕوو بکەینە شادمانی