جەلال کەریمی

گوڵەکەم نەخشانم

بە دەنگی: جەلال کەریمی
شێوەزار: سۆرانی
189
ڕۆڵە هەرکاتێ کە وا کە من مردم
لە ناو گۆڕخانە تەسلیمت ئەکردم
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم

دوو دەسرەی دەستت دو عەلیخانی
ئەحواڵ لەیلاکەم ناشێ نەیزانێ
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم

ڕۆڵەی دڵبەندم مایەی ژیانم
ڕووناکی دیدە و شەوقی بەیانم
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم

گوێ گرە بۆ بەرزی کەوباڕ ئەخوێنێت
خوا گیان ئەمن و تۆ لە یەک نەسێنێت
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم

دایکی گۆرانی لاوی جگەرسۆز
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم