نەجمەدین غوڵامی ناسر ڕەزازی

گوڵەکەم نەخشانم و لەنجە گیان بە لەنجە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی و ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
375
گوڵ چوون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان
بەفراوان چوون سەیل جە دیڎەم جۆشان
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم

خوا وەی خوا لە کەڵە لەو هەناری سەرچڵە
لەو ڕەیحانەی سەرچڵە، لەو لیمۆیەی باخەڵە
ئاوری لە من بەرداوە کراسی بەری مەخمەڵە
لەنجە گیان بەلەنجە لەنجە گیان بەلەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە(کردووە) لە شارەکەی هەڵەبجە

کۆچی خەیرت بێ ئەمساڵ چۆن ساڵان
دامێن هەوارگەی بەرزی عەواڵان
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم

جوانی چەنێ مەسی تازە لە خەو هەڵەسی
زوڵفت تەلی کارەبا چاوت گڵۆپی شەسی
لەنجە گیان بەلەنجە لەنجە گیان بەلەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە(کردووە) لە شارەکەی هەڵەبجە

کۆچی خەیرت بێ ئەمساڵ چۆن ساڵان
دامێن هەوارگەی بەرزی عەواڵان
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم