بۆ گەلی کوردی هەژار بووی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین