عەبدوڵڵا سنجانی

گوڵ فرۆش

بە دەنگی: عەبدوڵڵا سنجانی
شێوەزار: سۆرانی
214
بە خۆت مەنازە گوڵم ئەوڕۆ کە جوانی
بەوەی مەنازە گوڵم ئەوڕۆ کە جوانی
تەنیا گوڵی گوڵەکەم باغی گوڵانی
تەنیا گوڵی گوڵەکەم باغی گوڵانی

جێی ناز و عیشوە نییە جوان و تەمیزی وی
ئەمری خودایە کە تۆ بۆ من ئازیزی

من عاشقی ڕووی تۆم کاری خودایە
ئەم نەخش و خاڵ و خەت بۆ من جەفایە

من بولبولی چەمەنم ئەمڕۆ بەهارە
جەور و جەفایە بەشم دڵ بێقەرارە

توخدا وەرە گوڵەکەم تا کەی بناڵم
من دڵ پڕ بە غەم و شەیدایی خاڵم