حشمەت لوڕنژاد

ئای گریان گریان چاوت گریانە

بە دەنگی: حشمەت لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
365
هەرکەس عاشق بێ هەر سەرگەردانە
ماڵی وێرانە و چاوی گریانە
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەوم وەڵا شێت و دێوانە

من بە بۆنەی تۆ لەم شارە وێڵم
کەی دڵم تێڵێ تۆ بەجێ بێڵم
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەبم وەڵا یەکجار دێوانە
مەگری با نەبم وەڵا شێت و دێوانە

وەفا و عیشقی تۆ بوو دامەنگیرم
تاکوو قیامەت ناچی لە بیرم
ئای گریان گریان چاوت گریانە
تۆخوا تۆ مەگری وەڵا ماڵم وێرانە
هەرچی تۆ دەگری وەڵا ماڵم وێرانە

دەترسم بمرم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم بە بۆی هەناسەتەوە
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەوم وەڵا شێت و دێوانە
#ئای_گریان_گریان
#حیشمەت_لوڕنژاد