جا بۆم تێکەن پێکێ گیانا مەزەش ماچی یار
چاکی لێدە ئەو نایە کاک ئەحمەد مەمکە شەرمەزار
چاکی لێدە کاکە ئەحمەد توخوا مەمکە شەرمەزار
ئیمجا باڵاکەت بەرزە گیانا ناوت نازانم
ئیمجا باڵاکەت چاوجوان ناوت نازانم
ئەوە پێمدە تۆ ماچێ وەڵا قەزات لە گیانم
ئیمجا تۆ پێمدە ماچێ وەڵا قەزات لە گیانم
ئەرێ ئەو ژنە ڕەشتاڵە وەڵا دەردی داوە پێم
ئیمجا ئەو ژنە ڕەشتاڵە جوانێ دەردی داوە پێم
ئیمجا تیری جوانی خۆی وەڵا بە چاو داوە لێم
ئیمجا تیری جوانی خۆی ئەی هاوار بە چاو داوە لێم
هەستە با بڕۆین بۆ ماڵ شێخ گیانا بۆ تۆبەکاری
ئەوە تۆبە لە گشتێگ ئیمجا نەک لە دڵداری
ئەوە تۆبە لە گشتێگ گیانا نەک لە دڵداری
ئیمجا سێ جار بەو مانگە جوانێ خەرمانەی داوە
ئیمجا سێ جار بەو مانگە وەڵا خەرمانەی داوە
جوانێ مەیلی تۆم وەڵا هێشتا بە کەس نەداوە
ئیمجا مەیلی تۆم نەسرین جوانێ بە کەس نەداوە
ئیمجا ئەوە مانگ هەڵات گیانا مانگ خەیلێ بەرزە
ئیمجا ئەوە مانگ هەڵات گیانا مانگ خەیلێ بەرزە
ئیمجا ئەوەی یاری بوێ گیانا هەر شەوێ فەرزە
ئیمجا ئەو یاری بیەوێ گیانا هەر شەوێ فەرزە
ئەرێ سەرخۆش بە دوو شت ئەی هاوار هەوا دەسێنێ
ئیمجا سەر خۆش بە دوو شت جوانێ گیان هەوا دەسێنێ
ئیمجا کچ لە پەنجەرە ئەی هاوار بێ بیدوێنێ
یاخود کچ لە پەنجەرە ئەی هاوار بێ بیدوێنێ
ئیمجا ئەگەر نەبوایە چاوکاڵ بە بۆنەی تۆوە
ئیمجا جا من چیم دەکرد گیانا بەم دەشت و کێوە
وەڵا جا من چیم دەکرد گیانا بەم دەشت و کێوە