دوو زوڵفی چین بە چین کرد، کە نافەیی خەتایە
دوو مەمکی دامە دەستی، هەناری شلکەسایە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگیری باڵات نیم
لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن
بە خەندە چەرخێکی دا، کە شەوق و نەشئە وایە
بە نوکتە پێی نیشاندام، سەما لەسەر هەوایە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگیری باڵات نیم
لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن
پەردەی کراسی لاچوو، پشکووت بە هەر دوو لێوان
گوڵ و شەکەر دەباری، لە کووچە باغی سێوان
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگیری باڵات نیم
لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن
زوڵفی پرژاند لە کوڵمی، وە دەرکەوت لە نێوان
شەمس و قەمەر هەڵاتن، دوێنێ نوێژی شێوان
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگیری باڵات نیم
لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن