حەسەن زیرەک

بەهار هاتەوە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
430
ئەمڕۆ بەهارە بیابان خۆشە
لە دۆڵا ڕیحانانە لە کەل وەنەوشە
بەهار هاتەوە نەسرین ڕازاوە
سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان لێکداوە
دەنگی بولبولم نایە ئەڵبەت تۆراوە

لێرە مەمکوژن خاکەکەی سوورە
بمبەنە بۆکان ئەی وەی نێوم مەنشوورە
بمبەنە بۆکان بمرم نێوم مەنشوورە
بەهار هاتەوە نەسرین ڕازاوە
سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان لێکداوە
دەنگی بولبولم نایە و ئەڵبەت تۆراوە

ئەمڕۆ بەهارە با بچینە سەیران
ئەمڕۆ هەرارە با بچینە سەیران
لەگەڵ یار پێک شاد بووین وەک جاری جاران
لەگەڵ یارم پێک شاد بووین وەک جاری جاران
بەهار هاتەوە نەسرین ڕازاوە
سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان لێکداوە
دەنگی بولبولم نایە و ئەڵبەت تۆراوە

ئێوارێ تەگبیر سبحەینێ بارە
پایزە هەوارم نۆجوان نێزیک بە یارە
پایزە هەوارم جوانێ نێزیک بە یارە
بەهار هاتەوە نەسرین ڕازاوە
سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان لێکداوە
دەنگی بولبولم نایە و ئەڵبەت تۆراوە

ئێوارێ تەگبیر سبحەینێ کاروان
بار کەین بۆ چیمەنان با بچین بۆ سەیران
بار کەن لە چیمەنان با بچین بۆ سەیران
بەهار هاتەوە نەسرین ڕازاوە
سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون سەریان لێکداوە
دەنگی بولبولم نایە و ئەڵبەت تۆراوە

هەرارە: گۆرانی بە کۆمەڵ