حەسەن زیرەک

ئەرێ هۆ نازەنین

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
373
ڕەشم پۆشاوە و چەند ڕەش لە بانی
ڕەشم پۆشاوە و ئەی ڕەشتر لە بانی
ئازیەتباری تۆم نابێ نەیزانی
ئازیەتباری تۆم ئەرێ نابێ نەیزانی
ئەرێ هۆ نازەنین نازەنین نازەنین نەشێوێ نازت
خۆم بم بە غولامی دوو چاوی بازت
بە ماشێنی جیب دێم بۆ پێشوازت
بە ماشێنی جیب ئەرێ دێم بۆ پێشوازت

ئەگەر بە بێ تۆ شادیم لە دڵ بێ
من ئەگەر بە بێ تۆ شادیم لە دڵ بێ
شادی و نۆجوانیم ئاوێتەی گڵ بێ
ئەرێ هۆ نازەنین نازەنین نازەنین وەی نەشێوێت نازت
بە ماشێنی جیب دێم بۆ پێشوازت
خۆم بم بە غولامی دوو چاوی بازت
خۆم بم بە غولامی ئەرێ دوو چاوی بازت

مەقام:
چاوەکەم چاوت هەڵێنە سورمەی چاوم ئەتۆی
تاوسی باغی بەهەشتی یان بە عەمدەن وا دەڕۆی
عالەمم گرتووە بە شاهید کۆڵەکەی ژینم ئەتۆی
عاشق و مەعشوق چلۆن وایە دەمکوژی خوێنم دەخۆی

ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ
سفیدی کفن باڵاپۆشم بێ
سفیدی کفن ئەرێ باڵاپۆشم بێ
خۆم بم بە غولامی دوو چاوی بازت
بە ماشێنی جیب دێم بۆ پێشوازت
من بە ماشێنی جیب ئەرێ دێم بۆ پێشوازت

ڕەشم پۆشاوە و گریە و زاریمە
بۆ باڵای جوانی تۆ بێقەراریمە
ئەرێ هۆ نازەنین نازەنین نازەنین وەی نەشێوێت نازت
خۆم بم بە غولامی دوو چاوی بازت
بە ماشێنی جیب دێم بۆ پێشوازت
من بە ماشێنی جیب دێم بۆ پێشوازت