مەکەن مەنعی عاشقان عاشق کاری دوشوارە
هەرچی عیشقی لە دڵ بێ دایم لەبەر هیجرانی ڕەنگ زەرد و لێو بەبارە
دە عیشقێدا سووتاوم غەمم لە چوار کەنارە
مزگێنی بێ لە دۆستان لە برادەران ئامان ئیمڕۆ بەهارە
گەلێ دەردان سەر لێم دان ساتێک ناگرم قەرارێ
ئەسرینم هاتن بە جووت فرمێسکم دێنە خوارێ
مەگەر غەم بەوەی لەبۆم ساکین بێ ئامان بە ڕەنگی دە بەهارێ
لەبەر *؟؟؟ بەهارێ *؟؟؟ لە گوڕەی دە شەماڵی
لە ڕێژنەی دە بارانێ
گوڵە مێلاق و خاشخاشکان ئەتڵەسی سووریان دە بەردا
ئەو دنیایەی وا مەحبووب و ڕوون جا وەرە دەستی لێ بەردە
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەکراوە، تکائە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس