شوان پەروەر

کوردم ئەمن

بە دەنگی: شوان پەروەر
ئەلبۆم: خەونا من
شێوەزار: سۆرانی
310
لە یادی مامۆستە هێمن مەهابادی

گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن

گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئەمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر ئەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن بمکوژن هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن