سابیر کوردستانی

ئەمیرە گیان ئەمیرە

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
358
جوانیت کاری تێ کردم ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
عەقڵ و هۆشی لا بردم ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
ئینسانی یا خود پەری لە پەری جوانتری ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
لار و لەنجەت زۆر جوان و زۆر دڵگیرە
بێوەفا نیم هەر دەم هەر تۆم لە بیرە

قژی زەردی زێڕینت ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
گفت و لفتی شیرینت ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
سرنجی ڕاکێشاوم ئاوری لە دڵ بەرداوم ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
لار و لەنجەت زۆر جوان و زۆر دڵگیرە
بێوەفا نیم هەر دەم هەر تۆم لە بیرە

لێوی ئاڵی بێ سووراوە ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
چاو و برۆ و پرچی خاوە ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
ئەمانە هەمووی جوانن نەخشی دەستی یەزدانن ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
لار و لەنجەت زۆر جوان و زۆر دڵگیرە
بێوەفا نیم هەردەم هەر تۆم لە بیرە

گیانا من تۆم خۆشەوێ ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
دڵم بێ تۆ ناسرەوێ ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
ئایا تۆش وەکوو من وای؟ وا یارەکی بە وەفای؟ ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
لار و لەنجەت زۆر جوان و زۆر دڵگیرە
بێوەفا نیم هەردەم هەر دەم لە بیرە
باوەڕم نەماوە پێت ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
چونکوو درۆم دیوە لێت ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
چەن جار خۆت وەعدت دا پێم
نەهاتی فێڵت کرد لێم ئای ئەمیرە گیان ئەمیرە
لار و لەنجەت زۆر جوان و زۆر دڵگیرە
بێوەفا نیم هەر دەم هەر تۆم لە بیرە