مەرزیە فەریقی

ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
416
کوا پێم بڵێ چیم لە دەست دێ خۆشەویستیم بێگەرد و پاک بێ
کوانێ سووچی منی تیایە گەر دڵت سارد و بێ باک بێ
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

کێ دەزانێ چەن بەهارم بە خۆڕایی لێ ڕۆییوە
کوانێ لە کوێ باخی دڵم نەرگس و وەنەوشەی دیوە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم

هەر بەڵێنە بە دوای بەڵێن ئیتر من هێزم تیا نەما
بۆ من هەر وەک خەیاڵێکی دەڵێی ناژی لەم سەردەمە
خۆشەویستیت بێ ئەرزشە چونکە پێت وایە من دیلم
هەر دەڵێم ئەمڕۆ نە سبەی ڕۆژێ دێ من بەجێت دێڵم