لەیلا فەریقی

مەریوانەکەم

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
270
بۆ نازانی ئاوارەییم بارانی غەم دەبارێنێ
هەرچێ غەم و ئەشکەنجەیە لە چاوانمە خۆی دەنوێنێ
ئاخ بۆ مەریوانە، بۆ مەریوانە شارە جوانەکەم، مەریوانەکەم

بۆ نازانی شەماڵی دڵ عەشقە باران کەی هەڵ دەکا
بۆ نازانی تەنیایی من ئێستا مەیلی کام شوێن ئەکا
ئاخ بۆ مەریوانە، بۆ مەریوانە شارە جوانەکەم، مەریوانەکەم

بۆ نازانی مەلی عەشقم لەم ئاسمانا هەڵنافڕێ
لە باوەشی ئەم خەیاڵە تەنها ساتێ ئۆقرە ناگرێ
ئاخ بۆ مەریوانە، بۆ مەریوانە شارە جوانەکەم، مەریوانەکەم